به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕێنماییدا به‌به‌خشینى قه‌رز بۆپرۆژه‌كان ودووباره پێداچوونه‌وه‌ى میكانزمى قه‌رزه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌لاوى به‌یاوه‌رى ته‌یف سامى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی بانكى ڕافیده‌ینى به‌سه‌ركرده‌وه بۆ له‌نزیكه‌وه چاودێریكردنى ڕێره‌وى كاره‌كانى بانكه‌كه وئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌پێشكه‌ش ده‌كرێت وخێرایی ڕاییكردنى مامه‌ڵه بانكییه‌كان بۆ سه‌ردانیكه‌ران".
وه‌زیرى دارایی ڕێنماییدا"به‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى بۆ كاره بانكییه‌كان به‌زووترین كات هاوشێوه‌ى بانكه جیهانییه ڕه‌سه‌نه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان"،داوایشى كرد به‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى لقه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێگه‌ى ڕه‌سه‌نى بانكه‌كه".
هه‌روه‌ها ڕێنمایشیدا به"به‌خشینى قه‌رز بۆ پرۆژه‌كان وپشتیوانیكردنى سه‌رمایه‌داران ودووباره پێداچوونه‌وه به‌میكانزمى قه‌رزه‌كان"،ئاماژه‌یشی به"چۆنێتى به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كاندا به‌پێى ڕێكاره كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وپه‌یڕه‌وكردنى نوێگه‌رى بۆ هه‌موو چالاكییه‌كانى بانكه‌كه".
عه‌لاوى گویشى گرت له"كێشه وگرفته‌كان كه‌ڕووبه‌رووى فه‌رمانبه‌رانى بانكه‌كه ده‌بێته‌وه ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ لابردنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان"،رێنمایشیدا"به‌نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى جێبه‌جێكردنى مامه‌ڵه‌كانى هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه".