عێراق وكوه‌یت ڕه‌وشى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 22-03-2021, 19:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لمحه‌مه‌د ئه‌لسوباج هاوتا كوه‌یتییه‌كه‌ى ڕه‌وشى هه‌ێمى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكرد.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لمه‌حه‌مه‌د ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یتى برا ئه‌نجامداوه‌،وخواستى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌ نایابه‌كانى نێوان هه‌ردوو بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌كانى هه‌ردوو گه‌لى برا وپێویستى به‌ره‌وپێشبردنى ئاسۆى هاریكارى دوولایه‌نى بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات".
    وتیشى"هه‌ردوولا پێشهاته‌كانى باردۆخه‌كانیان تاوتوێكرد به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى".