به‌غدا-اه‌ع
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دوو بروسكه‌ى پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە هەریەک لەحەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوو،ڕایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،دوو بروسكه‌ی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە هەریەک لەحەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیاوە پێگەیشت".
به‌گوێره‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، لەپەیامه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران هاتووه:"فەخامەتی سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق..مایەی خۆشحاڵیمە بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزبایەكی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و گەلی عێراقی مەزن بكەم.
وەرزی بەهار وەك هونەرمەندێكی نیگاركێش تابلۆی سروشت دەنەخشێنێت، گیان و زیندوبونەوە بە بەر زەویدا دەكاتەوە و مژدەی هاتنی نەورۆز و بەهار بە گشت لایەك دەدات، نەرۆزی ئەمساڵیش بە روی گەشی پڕ خۆشەویستی و گەشاوەی خۆی دەبێتە میوانمان و خۆشی و بەختەوەری و كامەرانیمان بەسەردا پەخش دەكات، ئومێدەوارم لە خەم و ئێش و ئازارەكانمان كەم بكاتەوە، نەورۆز هەل و دەرفەتێكی تازەیە بۆ نوێبونەوە و دیدگا و پەیام و دەستپێكی ژیانێكی تازە.
ئومێدەوارم ئێمەی مرۆڤ سود لەو نوێبونەوەی سروشت وەرگرین و رۆحی بەهار بە بەر خۆماندا بكەین و دڵەكانمانی پێ زیندو بكەینەوە و بەستەڵەكی ساردوسڕی و چەقبەستویی بتوێنینەوە، بەو ئامانجەی بگەین بە ئاستێكی بەرزی رۆحی و فیکری و جەستەیەكی تەندروست.
ساڵی پار مرۆڤایەتی گیرۆدەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بو كە كاریگەرییەكی گەورە و فراوانی لەسەر كایەكانی ئابوری و كۆمەلایەتی جێهێشت، ئومێدەوارم هاریكاری و پەیوەندی پتەوی نێوانمان هۆكارێك بێت بۆ بەرگرتن بەو ڤایرۆسە نەگریسە، نەورۆز و بەهاری ئەمساڵیش ببنە مایەی سەرهەڵدانی سەردەمێكی تازەی پڕ خێر و بێر و خۆشەویستی لە نێوان گەلانی جیهان و خێروخۆشی و خۆشەویستی و تەندوستی و ئارامی و سەقامگیری سەرجەم وڵاتانی جیهان داپۆشێت.
لە خودای مەزن داواكارم سەركەوتن و تەندروستییەكی باشتان پێ ببەخشێت و گەلی عێراقی مەزنیش هەردەم لە خیڕوخۆشی و كامەرانیدا بژیت".
سه‌رۆك كۆمارى توركیاش لای خۆیەوە نوسیویەتی:"برای ئازیزم فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار..به‌ناوی خۆم و گه‌لی تورکیاوه له‌ناخی دڵه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له جه‌نابتان و گه‌لی عێراقی دۆست ده‌که‌م، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه که‌هێمای برایه‌تی و ئاشتی و یه‌کڕیزیی و مژده‌ی هاتنی به‌هار و ده‌سپێکی نوێیه که به‌شێکه له که‌لتوری هاوبه‌شمان به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده.
یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز که مایه‌ی به‌هێزبونی خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و بوژانه‌وه‌ی خاکه، ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه‌ش وه‌کو ساڵه‌کانی دیکە که به‌و په‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه له به‌لکان تا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئه‌نادۆڵه‌وه تا ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی په‌تای کۆرۆناوه ببێته مایه‌ی خێر و ئاشته‌وایی و ته‌ندروستی باش نه‌ک هه‌ر بۆ هه‌ردو وڵات و ناوچه‌که‌مان، بگره بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م بۆنه‌یه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم که هیوای خۆشی و ته‌ندروستی و سه‌رکه‌وتن بۆ فه‌خامه‌تتان و پێشکه‌تن و خۆشگوزه‌زانیش بۆ گه‌لی عێراقی دۆست و دراوسێ بخوازم.