مسته‌فا كازمی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی له‌باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ده‌ركرد وچه‌ند ڕێوشوێنێكیش چاوه‌ڕوانى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات ده‌ستكارى نرخه‌كان ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 22-03-2021, 20:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى راسپارد به‌مه‌به‌ستی  رێگری كردن له‌و بازرگانانه‌‌ قۆرخكردنی نرخ له‌ بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"‌زۆربه‌ی ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه‌ی ئێستا نرخه‌كانیان له‌بازاڕه‌كان به‌رزبوه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراقن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقیه‌وه‌ نیه‌،به‌ڵام هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كان هاوڵاتیان قۆرخ ده‌كه‌ن ونرخه‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕاسپاردوه‌، هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن و كاربكه‌ن به‌ درێژایی كاتژمێره‌كان، بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م مادده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان و زیادكردنیشیان.
    وتیشى، ڕێوشوێنه‌كانی سزادانی قۆرخكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی سود له‌بارودۆخه‌كه‌ وه‌رده‌گرن قورس ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نرخی خۆراك به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و یاری به‌نرخه‌كان ده‌كه‌ن.