كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع-عه‌باس ڕه‌حیمى
و:سۆما جاف
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لا ده‌ستپێكردنى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌زیاره‌تى پانزه شه‌عبان ڕاگه‌یاند.
غانمى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"سه‌ردانى كه‌ربه‌لامان كردووه بۆ چاودێریكردنى دوایین ئاماده‌كارییه ئه‌منییه‌كان وچاوخشاندنه‌وه به‌پلانه كردارییه‌كان كه‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لا ئاماده‌ى كردووه له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانى پارێزگاكه وپشتوێنه ئه‌منییه‌كان وهه‌ڕه‌شه پێشبینیكراوه‌كان كه‌ڕه‌نگه ڕووبه‌رووى زیاره‌ته‌كه ببێته‌وه".
وه‌زیرى ناوخۆ وتیشى"گوێ له‌پێداویستییه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ربه‌لا گیراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردن وپته‌وكردنى به‌كاروانى سه‌ربازى وهه‌واڵگیرى له‌ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه".
غانمى له‌كۆنگره‌كه ئاماژه‌یشیدا"فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى ڕاسپێردراون كه‌ربه‌لا كراوه بكه‌ن له‌به‌رده‌م زیاره‌تكاران ودابڕانى زۆر دروست نه‌كه‌ن".
ڕایشیگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان ڕاسپێردراون پێشه‌نگ بن بۆ زیاره‌تكاران له‌به‌ستنى ده‌مامك وڕێژه‌یه‌كى زۆریش به‌سه‌ریان دابه‌شكراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى زیاره‌تدا به‌سه‌ر زیاره‌تكاران دابه‌شى بكه‌ن".
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى ناوخۆ ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر پارێزگاكه هه‌بێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌له‌باره‌ى فڕینى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى تیرۆرستانى له‌ئاسمانى شاره‌كه بۆ لێدانى زیاره‌تكاران پرۆپاگه‌نده ودرۆییه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد