به‌غدا-اه‌ع
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سێیه‌مى كه‌رخ له‌سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى به‌غدا كه‌رخى فیدڕاڵى بڕیاریدا به‌ئازادكردنى تاوانبار(ئیبراهیم سومه‌یدعى)له‌سه‌ر سێ سكاڵا كه‌دژى تۆماركراوه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"دادوه‌رى تایبه‌ت بڕیاریداوه به‌ئازادكردنى تاوانبار(ئیبراهیم سومه‌یدعى)دواى وه‌رگرتنى وته‌كانى له‌سه‌ر سێ سكاڵا كه دژى تۆماركراون به‌دابینكردنى سه‌رجه‌م ده‌سته‌به‌رییه یاساییه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت وڕهوانهى دادگاى تایبه‌ت ده‌كرێت".
وتیشى"سكاڵاى یه‌كه‌م په‌یوه‌ست بهسوكایهتى كردن به‌ده‌زگا گشتییه‌كان وڵات به‌پێى مادده‌ى 226 له‌یاساى سزادان وتاوانبارانى ناوبراو دانی به‌وه هه‌ڵه‌یه ناوه كه‌ئه‌نجامى داوه وداواى لێبوردنیشى كرد،وكهیسى دووه‌م به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى433 / 1 له‌یاساى ناوبراوه كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگرى تۆماركراوه،وكهیسى سێیه‌م به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 210ى هه‌مان یاسایه له‌سه‌ر بابه‌تى لێدوانێكى بۆ یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى بڕه پاره‌یه‌ك بۆ تاوانبارى ناوبراو تاوه‌كو نێوه‌ندگیرى بۆ كه‌سێك بكات بۆ وه‌رگرتنى پۆستێكى وه‌زارى".