به‌غدا-اه‌ع
كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى فراوان وهاوبه‌شى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا وفه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،پلانى ئه‌منى پاراستن ودهستهبهركردنى ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن تاوتوێكرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى فراوان وهاوبه‌ش سازكراوه له‌نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا وفه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگا وئاژانسه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه بۆ تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منى ودانانى پلانى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى،وتیشى كۆنگره‌كه تاوتوێى پلانى ئه‌منى دارێژراوى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا كردووه بۆ پاراستن ودهستهبهركردنى ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ئاماده‌بوونى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا".
لیوا ڕوكن ئیسماعیل مه‌حلاوى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا له‌میان كۆنگره‌كه دووپاتیكرده‌وه"ئاسایش وسه‌قامگیرى به‌هاریكارى هاوبه‌ش وهه‌ماهه‌نگى باڵا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیس وهه‌موو جومگه‌كانى ده‌زگا وئاژانسه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه به‌دیهاتووه".
وتیشى"ئاسایش به‌رپرسیارێتى هه‌مووانه وئهركێكى نیشتیمانى ومرۆییه وهاریكارى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وئاژانسه ئه‌منییه‌كان له‌پێشینه گرنگه‌كانه كه‌ڕۆڵى هه‌بوو له‌پاراستنى ئاسایش وپێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانى پارێزگاكه".
له‌كۆتاییدا مه‌حلاوى سڵاوى بۆ گیانى شه‌هیدان عێراق به‌گشتى وسه‌رجه‌م شه‌هیدانى به‌له‌مه‌كه‌ى موسڵ به‌تایبه‌تى نارد له‌دووه‌مین ساڵیادى ڕووداوه‌كه كه‌كاتى گێرانه‌وه ماته‌مینى هاوتابوو له‌گه‌ڵ سازكردنى كۆنگره‌یه‌كى فراوانى ئه‌منى لهبارهگاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان.