وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا به‌دووباره‌ په‌یڕه‌وكردنى هه‌ردوو سیسته‌مى هه‌وڵه‌كان وباشتركردنى كۆنمره‌

ناوخۆ
  • 22-03-2021, 14:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا به‌دووباره‌ په‌یڕه‌وكردنى هه‌ردوو سیسته‌مى هه‌وڵه‌كان وباشتركردنى كۆنمره‌.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌ى بۆچوون كه‌عه‌لى حه‌مید دلێمى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات،بڕیاریداوه‌ به‌دووباره‌ په‌یڕه‌وكردنى هه‌ردوو سیسته‌مى هه‌وڵه‌كان وباشتركردنى كۆنمره‌".
    وتیشى"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌ڵسه‌نگاندن وتاقیكردنه‌وه‌كان ڕێوشوێن ومیكانزمه‌ تایبه‌ته‌كانى هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌".