به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى دارایی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕێنماییدا به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ته‌وه بۆ ئه‌م مانگه‌ى ئادار.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانگه‌ى ژمێریاری مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ مانگى ئادار پارهداركردووه".
داوایشى له‌یه‌كه‌ى خه‌رجكردنى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد سه‌ردانى فهرمانگهكانى ژمێریارى بكه‌ن به‌پێى خشته‌ى سه‌ردانیكردنى په‌یڕه‌وكراو به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى پاره‌داركردن.