لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ نوێنه‌رایه‌تى:پرۆژه‌ى دروستكردنى هه‌زار خوێندنگا له‌بوودجه‌ جێگیركراوه‌

سیاسی
  • 22-03-2021, 12:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

    و:سۆما جاف

    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ڕایگه‌یاند پرۆژه‌ى دروستكردنى هه‌زار خوێندنگا له‌قه‌رزى چینى له‌ بوودجه‌ى 2021 جێگیركراوه‌.
    په‌رله‌مانتار قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌موو پێداویستییه‌كانى تایبه‌ت به‌دروستكردنى 1000 خوێندنگا له‌قه‌رزى چینى ته‌واوكراوه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نووسراوێك ئاڕاسته‌ى پارێزگاكان وسه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ كراوه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى زه‌وییه‌كان كه‌خوێندنگاكان له‌سه‌ریان دروستده‌كرێت وبه‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوانى".
    وتیشى"قه‌رزه‌كه‌ له‌بڕگه‌كانى بوودجه‌ جێگیركراوه‌ وده‌ستده‌كرێت به‌دروستكردنى خوێندنگاكان له‌دواى په‌سه‌ندكردنى".