به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،میكانزمى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى خسته‌ڕوو،ودووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌په‌رله‌ماندا به‌شێوه باسكراوه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شێوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ڕێگاى پێشكه‌شكردنى پێشنیارێك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت ودیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌بێت له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا له‌به‌روارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ونوسراوێكیش ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زۆرینه‌ى ڕه‌ها ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
وتیشى"شێوه‌ى دووه‌م سێ له‌سه‌ر یه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان وداواكارییه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌زۆرینه‌ى ڕه‌ها وبه‌ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
فه‌دعه‌م ڕوونیشیكرده‌وه"په‌رله‌مان شێوه‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژاردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زیاتر له100 په‌رله‌مانتار واژۆى خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان،"ئاماژه‌یشیدا"زیاتر له170 په‌رله‌مانتار واژۆى خۆیان پێشكه‌شكرد وئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه كرا ودانیشتنى ده‌نگدانیش دیاری ده‌كرێت وده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت به‌پێى ڕێكاره یاسایی وده‌ستوورییه‌كان له‌كاتى به‌ده‌ستهێنانى زۆرینه‌ى ڕه‌ها".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌روارى 9_10 -2021 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌ڕۆژى 10-10-2021 ده‌بێت".