به‌غدا-اه‌ع
تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،11 تیرۆرستیان سه‌ر بهتیرۆرستانى داعش له‌ناوچه جیاجیاكانى موسڵ ده‌ستگیركرد.
ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هه‌ندێك له‌تیرۆرستان به‌ناوى جه‌نگاوه‌ر له‌دیوانى سه‌رباز كاریانكردووه،وئهركهكانى تیرۆرستانى دیكه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو دیوانى غه‌نائم وحوسبه له‌به‌ناو هه‌ردوو ویلایه‌تى تیرۆرستى نه‌ینه‌وا ودیجله".
وتیشى"وته‌كانى تاوانبارى به‌پێى ڕێكاره‌كان وه‌رگیراوه،دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌دانا تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه،له‌گه‌ڵ ڕووبه‌رووبونه‌وه وبهئامانجگرتنى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بۆمبى چێندراو له‌كاتى شه‌ڕه‌كانى ڕزگاركردن،دووپاتیشیكرده‌وه"ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كانى دادوه‌رى دژیان".
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت