یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌ كه‌مپه‌كه‌ى له‌هه‌ولێر ده‌كات وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییه‌كانى دیكه‌ى خولى نایاب

وەرزش
  • 22-03-2021, 08:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى ته‌ڵه‌به‌ بڕیاریدا به‌سازكردنى كه‌مپى ڕاهێنانى تیپى یه‌كه‌مى تۆپى پێ له‌هه‌ولێر وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییه‌كانى دیكه‌ى خولى نایاب بۆ ئه‌م وه‌رزه‌دا ،ئه‌م بڕیاره‌یش له‌دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ده‌سته‌ى كاتى كارگێڕى هات له‌باره‌گاى یانه‌كه‌ وبه‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى. 
    یانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌مپه‌كه‌ى هه‌ولێر هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ماوه‌ى ڕاگرتنى خولى نایاب له‌پێناو ئاماده‌كردنێكى نموونه‌یی بۆ یارییه‌كانى دیكه‌ى خولى نایاب وده‌ربازكردنى یاریزانه‌كان له‌فشارى ده‌روونى وجه‌سته‌یی كه‌له‌یارییه‌كانى تر ڕووبه‌روویان بۆته‌وه‌".