بانكى ناوه‌ندى تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ بۆ په‌ڕاوى نه‌ختێنه‌ى عێراقى زیاده‌كات

ناوخۆ
  • 22-03-2021, 10:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بانكى ناوه‌ندى عێراقى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند  تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ بۆ په‌ڕاوى نه‌ختێنه‌ى عێراقى زیاده‌كرێت.
    بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"زیادكردنى تایبه‌تمه‌ندى پاراستنى په‌ڕاوى نه‌ختێنه‌یی له‌به‌كتریا وڤایرۆس له‌نێویشیاندا نه‌وه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌منزیكانه‌ ده‌خرێته‌ گفتوگۆوه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پاگژكه‌ره‌وه‌ى بایۆلۆجى زیاد ده‌كرێت كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ پێشخراوه‌ وتایبه‌ته‌ به‌چاپكردنى په‌ڕواى نه‌ختێنه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".