بانكى ڕافیده‌ین ڕێنمایی دایه‌ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ردانى لقه‌كانى بكه‌ن بۆ خۆناونوس كردن بۆ وه‌رگرتنى بیمه‌

ناوخۆ
  • 22-03-2021, 09:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بانكى ڕافیده‌ین داواى له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد سه‌ردانى لقه‌ تایبه‌ته‌كانى پێدانى بیمه‌ بكه‌ن له‌به‌غدا وپارێزگاكان بۆ خۆناونوس كردن وه‌رگرتنى بیمه‌كه‌.
    بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌بێت كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ردانى لقه‌ تایبه‌ته‌كانى پێدانى بیمه‌ بكه‌ن له‌به‌غدا وپارێزگاكان بۆ خۆناونوس كردن هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى شارستانى له‌هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى وفراوانتركردنى پرۆسه‌ى پێدانى بیمه‌ له‌لقه‌كانى تر دواى ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها له‌لقى سه‌ره‌كى ده‌درا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داواى له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد ڕێنمایی ومیكانزمه‌كانى خۆنانوس كردن بۆ بیمه‌كه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن.