به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سۆما جاف
شاندى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ تۆپى پێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،به‌ره‌و ئۆزپاكستان به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له‌كه‌مپى مه‌شقه‌كان كه‌ته‌شقه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت وبه‌رده‌وام ده‌بێت له22 تاوه‌كو 30ى مانگى ئادار وتیایدا یارییه‌كى دۆستانه‌یی سازده‌كرێت له29ى هه‌مان مانگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆزپاكستان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كان كۆتاییه‌كانى ئاسیا له‌چین وجامى جیهانى له‌قه‌ته‌ر.
هیشام محه‌مه‌د هه‌ماهه‌نگكارى ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"شاندى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى له‌ته‌واوى كاتژمێر دوانزه‌ى نیوه‌ڕۆ به‌كاتى به‌غدا به‌فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى هێڵى ئاسمانى عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئارامى گه‌شت بكه‌ن وله‌جه‌نجاڵى فڕۆكه‌خانه‌كان دووربكه‌ونه‌وه،هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه هه‌موو پێداویستییه‌كانى سه‌رخستنى كه‌مپه‌كه له‌ڕووى ڕێكخستن وكارگێرى وهونه‌رى ده‌سته‌به‌ركردووه".