کازمی سەردانی خەڵوەتگەی پیران دەکات

سیاسی
  • 21-03-2021, 22:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،سەردانی خەڵوەتگەی پیرانی کرد لەناوچەی سڵێخ لەبەغدای پایتەخت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ئەمڕۆ یەکشەممە،بڵاویکردوەوە"مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،سەردانی خەڵوەتگەی پیرانی  کردووە لەناوچەی سڵێخ لەبەغدای پایتەخت،وخزمەتگوزارییەکان خەڵوەتگەکەی بەسەرکردەوە کەپێشکەشی دانیشتوانەکەی کراوە،وئاستی چاودێری تەندروستی وکۆمەڵایەتی پێشکەشکراو".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە کازمی لەوتارێکی بۆ دانیشتوانی خەڵوەتگەکە ڕایگەیاند"ویستم لەم جەژنانە لەگەڵ ئێوە ئاهەنگ بکەم ،لەگەڵ دایکان وباوەکانمان کەژیانی خۆیان تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کەسانی دیکە،وهەروەها پێداویستییەکانتان بەسەربکەمەوە وگوێ لەکێشەکانتان بگرین کەکاردەکەین بۆ چارەسەرکردنیان".