بهغدا-اهع
وەزارەتی کارەبا ،یٔەمڕۆ یەکشەممە،جەختیکردەوە، یٔامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ پێشوازیکردنی لەوەرزی هاوینی داهاتوو،ولەسەرجەم سێکتەرەکاندا.
یٔەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبا،لەلێدوانێکی بۆ یٔاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"یٔامادەکارییەکی گەورە کراوە وبەڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران بۆ وەزارەتی کارەبا بەوەی یٔامادەکاری بەشێوەیەکی تەواو بکات ولەسەرجەم سێکتەرەکانی کارەبا لەبەرهەمهێنان بەرەو گواستنەوە ودابەشکردن".
موسا وتیشی"وەزارەتی کارەبا پلانێکی داناوە ولەمانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو جێبەجێکراوە ،بەدڵنیاییشەوە یٔامادەکارییەکانی وەرزی هاوین پێویستی بەنۆژەنکردنەوە وتەواوکردنی چاکسازییە خولاوییەکانی یەکەکانی بەرهەمهێنان لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانیش".