به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئابورى و وه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ناتوانرێت قه‌ره‌بووى سه‌رجه‌م زیانلێكه‌وتووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا بكرێته‌وه.
یحیى عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ڤایرۆسى كۆرۆنا په‌تایه‌كه له عێراق و سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه ،به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت نیه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئه‌و ڤایرۆسه"،رونیكرده‌وه"له ئێیتادا ته‌نها قه‌ره‌بووى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه له‌كه‌رتى تایبه‌ت كارده‌كه‌ن".
وتیشى "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌موو هاوڵاتیانى توشبووى كۆرۆنا كارێكى ئه‌سته‌مه و له‌توانامان نیه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ده‌قى یاسایى ته‌نها باس له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى ولایه‌نه پاڵپشتیكراوه‌كانى ده‌كات".