پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى:په‌تاى كۆرۆنا بۆته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 18 له‌ساڵى 2020دا

ناوخۆ
  • 21-03-2021, 17:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى،ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌،ڕايگه‌ياند په‌تاى كۆرۆنا بۆته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 18 له‌ساڵى 2020دا،بۆيه‌ پێويسته‌ چاره‌سه‌رييه‌كان بگيرێنه‌به‌ر به‌هاوته‌ريبى له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كانى دۆخه‌كه‌دا.
    بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌"مسته‌فا غالب موخيف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى به‌شدارى كردووه‌ له‌سيمينارێك به‌ناونيشانى كاريگه‌رى كۆڤيد19 له‌سه‌ر ده‌زگا داراييه‌كان،كه‌له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى بانكه‌ تايبه‌ته‌كانى عێراقه‌وه‌ ڕێكخرابوو،له‌پاڵ زياد فرێز پارێزگاى بانكى ناوه‌ندى ئوردنى وعه‌دنان يوسف سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ بانكييه‌كانى به‌حرێن ووه‌ديع حه‌نزه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى بانكه‌ تايبه‌تييه‌كانى عێراق به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك شاره‌زا وپسپۆڕى عێراقى وعه‌ره‌بى"،ئه‌وه‌يشى وت"ئه‌م سيميناره‌ له‌سايه‌ى هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تى ونێوخۆييان دێت له‌پێناو دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ پشتيوانيكردنى سێكته‌ره‌ جياجياكان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربێت له‌په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ موخيف ڕايگه‌ياندووه‌"بانكى ناوه‌ندى عێراقى زنجيرييه‌ك ڕێوشوێنى گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابوورى"،ئاماژه‌يشيدا"په‌تاكه‌ بۆته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 18 له‌ساڵى 2020،ئه‌مه‌يش پێويستى به‌گرتنه‌به‌رى چاره‌سه‌رى گه‌نجاوه‌ له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كانى دۆخى عێراق به‌تايبه‌ت ئه‌منى وياسايي".
    ئاماژه‌يشى به‌وه‌دا"گۆڕينى نرخى خه‌رجكردنى دينار به‌رامبه‌ر دۆلار ڕۆڵى هه‌بوو له‌پته‌وكردنى سێكته‌رى دارايي به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى يه‌ده‌گى بيانى وپته‌وكردنى دارايي گشتى كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌زيادكردنى متمانه‌ى وبه‌رهێنه‌ران وكه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووه‌كانى به‌رهه‌مهێنان وزيادكردنى تواناى ڕكابه‌ريكردن بۆ كاڵا وشمه‌كه‌ نێوخۆييه‌كان وهاوسه‌نگى ته‌رازووى خه‌رجييه‌كان له‌ميان كه‌مكردنه‌وه‌ى هاورده‌ بيانييه‌كان".
    ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"ئاڵنگارى گه‌وره‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌ به‌ديهاتووه‌كانى پرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ده‌بێت ڕۆڵى هه‌بێت له‌دروستكردنى بنه‌مايه‌كى به‌رهه‌مهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ى سێكته‌رى نه‌وتى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌رزكه‌ره‌وه‌يه‌كى دارايي بۆ ئابوورى عێراق كاربكات وله‌گرفتى يه‌ك داهاتى دارايي ڕزگارى بكات".
    لاى خۆيه‌وه‌ وه‌ديع حه‌نزه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى بانكه‌ تايبه‌ته‌كانى عێراق ڕايگه‌ياند"بانكى ناوه‌ندى عێراقى هه‌نگاوى كاراى گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنا،كه‌له‌نێويشياندا پێشكه‌شكردنى به‌خشينه‌ بۆ سێكته‌رى ته‌ندروستى ودواخستنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قيسته‌كانى قه‌رزه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى سووه‌كان،وزيادكردنى قه‌رزه‌كان بۆ جوڵاندنه‌وه‌ى سێكته‌رى ئابوورى بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌ بچووك ومامناوه‌ند وگه‌وره‌كان له‌پاڵ قه‌رزه‌كانى نيشته‌جێبوون".
    وتيشى"سێكته‌رى بانكى عێراق زنجيرييه‌ك ڕێوشوێنى گرتۆته‌ به‌ر كه‌گرفته‌كانى كه‌مكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ودايان له‌گه‌ڵيدا كردووه‌،وده‌سته‌ى بانكه‌ تايبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى بانكى".