لیوا ڕه‌سوڵ:به‌توندى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ین هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با بكاته‌ ئامانج

ئەمنی
  • 21-03-2021, 17:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پلانێكى بۆ چاودێركردنى سنور ئاشكرا كرد،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 26 تاوه‌ر به‌ كامیراى زیره‌كه‌وه‌ راده‌ستى عێراق كردووه‌.


    ڕوسوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هێزه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگیریه‌كان چاودێرى پرسى به‌ئامانجگرتنى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با ده‌كات"، رونیكرده‌وه‌" رێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌یه‌ جارێكى دیكه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌".
    وتیشى"كازمى له‌ میان كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌رته‌كانمان به‌توندى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كاره‌ ده‌كات "،باسیله‌وه‌شكرد" كه‌رته‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى رێك و پێك ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ابین كردنى ته‌زوى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان".