به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌دوای ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ڕێككه‌وتنی عێراق-چین ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"له‌ئێستادا پاره‌ی پێویست بۆ رێكه‌وتنی عێراق و چین دابینكراوه، هه‌ركاتێكیش پرۆژه‌یاسا بودجه په‌سه‌ند كرا، ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی،" یاسای بودجه ده‌بێته خاڵی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی عێراق و چین، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكردن به به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێكاری چینیه‌وه ده‌ستی ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی خواست و ئه‌وله‌ویه‌تی عێراق بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه ده‌بێت" .