دۆزینه‌وه‌ى تونێلی مەرگ لە فەڕەنسا

جیهانی
  • 21-03-2021, 10:10
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع   



    لە باکوری فەڕەنسا دوو مێژوونووس کە باوک و کوڕن تونێلێکیان دۆزییەوە کە لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا دەیان سەربازی ئەڵمانی تێدا گیریانخواردبووە ودواتر بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گانیانلەدستدابوو.  
    لە مانگی ئایاری ساڵی 1917دا لە شەڕی (ئیسن) لە جەنگی جیهانی یەکەمدا موشەکێکی فەڕەنسی لە دەروازەی یەکێک لە تونێلە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیای داوە لەو ناوچەیە و بەوهۆیە دەروازەی تونێلەکە دارماوە و لە ئاکامدا 270 سەربازی ئەڵمانی تێدا گیریانخواردووە".  
    ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوانەی لەناو تونێلەکەدا گیریانخواردبووە 270 سەربازی پیادەی سوپای ئەڵمانیا بوون کە دواتر بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکاون یان خۆیان کوشتووە یاخود داوایان لە هاوڕێیەکانیان کردووە کە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن".  
    ئەوەشخراوەتەڕوو، "تونێلەکە ناوی (وینتەربێرگ)ـه و دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی کرۆن لە باکوری فەڕەنسا، جەنگی یەکەمی جیهانی لەو ناوچەیەدا بە شەڕی کندڕوتونێل ناسراوبووە، لە ئاکامی ئەو ڕووداوەشدا لە کۆی 270 سەرباز کە لە ناو تونیلەکەدا بوون تەنها سێ سەربازیان توانیویەتی ڕزگاریان بێت".