به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه سه‌خته‌كان بۆ زامنكردنی ئاینده‌ی گه‌شی بۆ گه‌لی عێراق.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كورد ده‌كه‌م و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان و هه‌مو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه ئه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن، داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌م به‌و په‌ڕی خێر‌و خۆشییه‌وه ئه‌م جه‌ژنه‌مان تێپه‌ڕێت و ئاسایش و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر عێراقی خۆشه‌ویستمان بگرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه ئه‌م بۆنه خۆشه له‌دڵی عێراقییه‌كاندا به‌هه‌ل ده‌زانین جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان گه‌لی عێراق به‌سه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه سه‌خته‌كان بۆ زامنكردنی ئاینده‌ی گه‌شی بۆ گه‌لی عێراق.