به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكره‌وه،عێراق پێشوازی له‌هه‌موو ئه‌ركێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره ڕزگاركراوه‌كان،ئاماژه‌یشیدا حكومه‌تى عێراقى ئاماده‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پاراستنى ئه‌منى پێویست بۆ كۆمپانیاكان كه له‌وڵات كارده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌جانگ كیۆنگ ووك باڵیۆزى كۆریاى باشوور له‌به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا پته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات، وپشتیوانى كۆریاى باشوور وهاریكارییه‌كانى له‌بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى شه‌نگال تاوتوێكراوه".
ئه‌عڕه‌جى بۆ باڵیۆزى كۆریا دووپاتیكرده‌وه"عێراق پێشوازى له‌هه‌موو ئه‌ركێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان "،ئاماژه‌یشیدا"عێراق له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه ئارامه وهانده‌رێكه بۆ هاتنى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانى جیهانى".
وتیشى"حكومه‌تى عێراقى ئاماده‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست كه‌له‌عێراق كارده‌كه‌ن وپارێزگارى ئه‌منى پێویستیش بۆ كۆمپانیاكانى كه‌له‌وڵات كارده‌كه‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى كۆریا دووپاتیكرده‌وه"وڵاته‌كه‌ى هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنى پشتیوانى وهاریكارى بۆ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان".