ئاسایشی نیشتمانی 4تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 21-03-2021, 15:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،چوار تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران.
    ده‌زگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان كه‌هه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ده‌ن،تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌پارێزگاى كه‌ركوك له‌دواى وه‌رگرتنى زانیارى هه‌واڵگیرى ،وبه‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى هه‌ستاون به‌جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنێكى جۆرى كه‌له‌ئاكامیدا چوار تیرۆرستى سه‌ر به‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركران،ودابه‌شكراون به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانى به‌ناو دیوانى سه‌رباز ،ومزگه‌وته‌كان،وپۆلیسى به‌ناو ئیسلامى له‌ویلایه‌تى كه‌ركوك".
    وتیشى"وته‌كانیان به‌پێى ڕێكاره‌كان وه‌رگیراوه‌،دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌دانا كه‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستییان ئه‌نجامداوه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌بۆمبى چێندراو له‌كاتى پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن،وپاشان هه‌موویان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی په‌یوه‌ندیدار كران بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كانى دادپه‌روه‌رى دژیان".