وەزارتی پەروەردە:میکانیزمی دەوامکردن لە کۆرسی دووەم پابەندە بە ئاماری کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 21-03-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،جه‌حتیكرده‌وه‌ میكانیزمى ده‌وامى كۆرسى دووه‌م به‌نده‌ به‌ ئاماره‌كانى توشبوون به‌كۆرۆنا له‌ وڵاتدا.
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند:" تاوه‌كو ئێستا هیچ بریارێكى نوێ له‌ باره‌ى میكانیزمى ده‌وامى كۆرسى دووه‌م یان وه‌رزى دووه‌م ساڵى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌رنه‌كردوه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ دواى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن".
    رونیكرده‌وه‌" میكانیزمى ده‌وامكردن به‌نده‌ به‌ ئامارى توشبووان "،سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان به‌رده‌سته‌ له‌باره‌ى ده‌وام كردن رۆژێك یان دوو یان سێ رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ میان وه‌رزى دووه‌م ".
    فاروق باسیله‌وه‌كرد" خشته‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خوێننگه‌كان داده‌نرێت،هه‌ندێك له‌ خوێندكاران رۆژى دووشه‌ممه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان".