وه‌زیرى ڕۆشنبیرى فه‌ڕه‌نسا تووشى كۆرۆنا بوو

جیهانی
  • 21-03-2021, 02:23
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    رۆزلین باشلۆ وه‌زیرى ڕۆشنبیرى فه‌ڕه‌نسا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،توشبوونى به‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    له‌تویتێكدا نوسیبووى:دواى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى هه‌ناسه‌دانم،پشكنینم كرد وده‌ركه‌وت تووشى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا بوومه‌".
    وتیشى"له‌ماوه‌ى خۆ كه‌ره‌نتینه‌ كردنم ، ده‌ستكارى خشته‌ى تایبه‌تى خۆم بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌كه‌م،وبه‌ڕێك وپێكى هه‌واڵى زیاترتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم". 
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ باشلۆ له‌ته‌مه‌نى حه‌فتا وچوار ساڵییه‌ وله‌ته‌مموزى  2020 گه‌ڕایه‌وه‌ كابینه‌ى حكومه‌ت له‌پۆستى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ركى وه‌زارى به‌جێهێشتبوو له‌ساڵى 2012.