ئه‌بولهێل له‌ئه‌ركى ڕاهێنه‌رایه‌تى ئه‌نسارى لوبنانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شكرد

وەرزش
  • 20-03-2021, 20:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل ڕاهێنه‌رى عێراقى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ئه‌ركى ڕاهێنه‌رایه‌تى تیپى ئه‌نساڕى لوبنانى پێشكه‌شكرد.
    ئه‌بولهێل بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌تیپى ئه‌نساڕ ده‌رئه‌نجامى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى لوبنان تیایدایه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیپه‌كه‌ ویاریزانه‌كان وتیمى ڕاهێنه‌رایه‌تى به‌ڕه‌وشێكى سه‌خت تێده‌په‌ڕن".
    وتیشى"تیمى ڕاهێنه‌رایه‌تى به‌رده‌وام داواى له‌یانه‌كه‌ كردووه‌ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه‌ به‌ڵام بێ سوود بووه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ركى ڕاهێنه‌رایه‌تى له‌خولى عێراقى ڕێكارێكى پێشوه‌خته‌ وپێویستى به‌پێداچوونه‌وه‌یه‌".
    شایه‌نى باسه‌ تیپى ئه‌نساڕ ئاستێكى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر ئه‌بولهێل پێشكه‌ش ده‌كات.