بەغدا – ا ه ع پشكنەری گشتی وەزارەتی پەروەردە، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند بڕوانامەی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی فەرمی و بڕواپێكراوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و هیچ جۆرە كێشەیەكی نییە، وتیشی لەنزیكەوە زانیاری تەواوی لەسەر ئەو پرسە هەیە و ئەو كادرانەى لە نوسینگەكەی كاردەكەن راسپاردبوو راستی زانیاریەكان سەبارەت بەو بڕوانامەیە ئالشكرا بكەن. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی تەلال زەوبەعی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنێت لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی تەلال خزەیر زەوبەعی لەدیدارێكیدا لەگەڵ پشكنەری گشتی وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆیان سەبارەت بە راستودروستی بڕوانامەی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد كە لەم دواییەدا گومانی لێدەكرا، بەو هۆیەش ئەندامانی لیژنەی نەزاهە پرسیاریان لەسەر ئەو بڕوانامەیە هەبوو بۆ دەرخستنی راستیەكان كەبەم دواییە دەنگۆی جیاوازی لەبارەیەوە بڵاوكرایەوە. لەوبارەیەوە زەوبەعی رایگەیاند لیژنەی نەزاهە سورە لەسەر ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ ڕای گشتی، دەشڵێت ئەوان بەشێوەیەكی پیشەیی كاردەكەن بۆ گەیشتن بە راستییەكان، رونیشیكردەوە ئەوە بەشێكە لە بەرپرسیارێتیان بەرامبەر گەلی عێراق كە لەلایەن راگەیاندنەكان و هەندێ كەس كە نییەتی خراپەكارییان هەیە چەواشە دەكرێن. لای خۆیەوە پشكنەری گشتی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بڕوانامەی لەیەكێك لە وڵاتانی دراوسێ بەدەستهێناوە، ئەو بڕوانامەیەش فەرمی و پەسەندكراوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و هیچ كێشەیەكی نییە، تەئكیدیشی كردەوە زانیاری تەواوی لەسەر ئەو پرسە هەیە و كادری نوسینگەكەی خۆی راسپاردبوو بۆ دەرخستنی راستی و دروستی پرسی بڕوانامەی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، وتیشی ئەوان گەیشتوونەتە ئەو راستیەی كە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ ئەو بڕوانامەیەی بەدەست هێناوە كە فەڕمییە و هیچ جۆرە كێشەیەكی نییە.