به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییهى باكورى به‌غدا خسته‌ڕوو،
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وفیرقهى شه‌ش،وفهوجى یه‌كه‌مى لیوا یه‌كى هێزه‌كانى تایبه‌ت،ولهمیان ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى لهبێستانهكانى ئه‌لبو شه‌هاب له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه ده‌ستى به‌سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان گرت كهكهرهستهى خۆراكى تیابووه".
وتیشى"ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى ته‌قێندراونه‌ته‌وه وبۆمبێكى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه،له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى یه‌ك كێلوگرام له‌پێكهاته‌ى ئه‌مۆنیا و3 كێلوگرام لهههویرى سى فۆر و3 كێلو گرام له‌پێكهاته‌ى كبریت".
له‌لایه‌كى تره‌وه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند،133 گورزى ئاسمانى له‌ده ڕۆژى رابردوو له‌چیاى(قه‌ره‌چۆغ)ى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وه‌شێندراوه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،وبهمهبهستى بنبڕ‌كردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر وبهئامانجگرتنى حه‌شارگه‌كانى تیرۆرستانى داعش ،وبهفهرمان وهه‌ماهه‌نگى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،وبهئهركێكى مه‌یدانى قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر ،فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ده ڕۆژى ڕابردوو 133 گورزى ئاسمانیان له‌چیاى (قه‌ره‌چۆغ)ى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وایان وه‌شاندووه".
وتیشى"گورزه‌كان بووه هۆى خاپووركردنى 61 حه‌شارگه و24 ئه‌شكه‌وت وكوشتنى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست".