لیژنەی دارایی:حکومەتی هەرێم لەسەر بڕگەکانی ماددەی 11ی بوودجە ناڕازیبووە

سیاسی
  • 20-03-2021, 23:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی دارایی نوێنەرایەتی،هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر بوودجە بۆ هەفتەی داهاتوو دیاریکرد.
    سادق مەدلول ئەندامی لیژنەی ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)،ئەمڕۆ شەممە،ڕایگەیاند"دواخستنی دەنگدان لەسەر بوودجە بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەرێم لەبارەی ماددەی11".ڕوونیشیکردەوە"ڕێکاری زۆر هاتۆتە پێشەوە لەم ماددەیە،وپێش چەند کاتژمێرێک لەوادەی سازکردنی دانیشتنی دەنگدان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕگە تایبەتەکانی ماددەکە ناڕەزایەتی دەڕبڕیوە".
    وتیشی"هەندێک لەپەرلەمانتارانی دیکەیش ناڕەزایەتیان دەڕبڕیوە بەهۆی جێگیرنەکردنی داخوازییەکانیان لەڕەشنووسی بوودجە"،ڕوونیشیکردەوە"داواکارییەکی زۆر لەلایەن پەرلەمانتارەوە پێشکەشکراوە لەکاتی داڕشتن وتاوتوێکردنی بوودجە هەندێکیان لەنێو لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر درا وداواکاری تر دەنگی لەسەر نەدرا چونکە پێویستی بەگوژمەی دارایی زۆرە ودەبێتە هۆی زیادبوونی کورتهێنانی دارایی".
    جێی ئاماژەپێکردنە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دواخستنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بوودجەدا بۆ ڕۆژی شەممە 27ئاداری 2021 کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ.