ساكۆ: گه‌ڕانه‌وه‌ى موڵكى مه‌سیحیه‌كان هه‌نگاوێكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات

سیاسی
  • 20-03-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كادریناڵ لویس روفائێل ساكۆ پاتریكى كلدانییه‌كان له‌عێراق وجیهان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 50 خانووبه‌ره‌ى مه‌سیحییه‌كان هه‌نگاوێكه‌ به‌ئاڕاسته‌ى هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.
    ساكۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 50 خانووبه‌ره‌ى مه‌سیحى وسابئییه‌كان هه‌نگاوێكى ڕاست ودروسته‌"،هه‌روه‌ها"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌ید موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌درى به‌رزنرخاند وبه‌ده‌ستپێشخه‌رى نیشتمانى ومرۆیی ناویبرد".
    ئاماژه‌یشیدا"كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌پێناو هاندانى مه‌سیحییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وڵاتى خۆیان بگه‌رێنه‌وه‌ وخانووبه‌ره‌كانیان بگه‌رێننه‌وه‌".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ لیژنه‌ى پێكهێنراو وبه‌رپرس له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خانووبه‌ره‌ى داگیركراوى سابیئه‌ ومه‌سیحییه‌كان هه‌ستاوه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زیاتر له‌50 خانووبه‌ره‌.
    شایه‌نى باسه‌ سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ ڕێنماییدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت دواى وه‌رگرتنى سكاڵاى مه‌سیحییه‌كان تایبه‌ت به‌خانووبه‌ره‌ داگیركراوه‌كانى،لیژنه‌كه‌یش پێكهاتووه‌ له‌ عۆن عه‌بد نه‌بى وموهه‌نه‌د موسه‌وى وئه‌بو یاسر له‌گه‌ڵ حاكم زاملى وحه‌سه‌ن كه‌عبى.