به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، داوایه‌كى پێشكه‌ش كرد بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌ربه‌مان له 9ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو.
نه‌بیل تورفى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"بە پشتبەستن بە حوکمەکانى مادەى 64 بڕگەى یەکى دەستورى عێراقى کە ڕێگەى داوە یەک لەسەر سێى ئەندامانى پەرلەمان داواکارى پێشکەش بکەن بۆ هەڵوەشانەوەى پەرلەمان، ئەمڕۆ داواکاریەک پێشکەش دەکەین کە زیاتر لە 172 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە کە خولى چوارەمى پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە.
،پێویستە هه‌ڵبژاردن لە کاتى خۆیدا کە2020/10/10 ئەنجام بدرێت، هەروەها پێویستە سەرۆک کۆمار مەرسومێک دەربکات بۆ دیاریکردنى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان.
ئاشکراش کرابوو، لە دانیشتنى داهاتووشدا کە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاساى بودجە ئەنجام دەدرێت دەنگ لەسەر هەڵوەشانەوەى پەرلەمان دەدرێت.
سەرجەم کوتلەکان و لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان کۆکن لەسەر هەڵوەشانەوەى پەرلەمان و ئەو داواکاریە لەلایەن کوتلەیەک یاخود لایەنێک یاخود پێکهاتەیەکەوە پێشکەش نەکراوە.