بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ شهممه، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین .
مستەفا کازمی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان."