بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە،ئهمڕۆ شهممه،ھۆشداری لە بەردەوامی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، رەوشی ئێستای عێراق مەترسیدارە
لە راگەیەنراوێکى وهزارهتهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای خستوەتەڕو و تیایدا هاتوە، رەوشی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق مەترسیدارە، لەبەرئەوە داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین کە زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بەتایبەتیش بەستنی ماسک".
ئاماژەی بەوەشکرد"لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پابەندبوین بە گرتنەبەری سیاسەتی پەیوەندی و شەفافیەت لەگەڵ رای گشتیی و بۆیەش بۆ ھەمو لایەک رونی دەکەینەوە کە بڕیاری ئاسانكردنی قەدەغەی ھاتوچۆ و کردنەوەی چێشتخانە، مۆڵ و قاوەخانەکان پەیوەست نییە بە رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو لەبەر ھاوڵاتییانە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی، هەروەها داواش لە ھێزە ئەمنییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کرا کە بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بکەن".