ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی راگه‌یاندراوێك له‌ باره‌ى متمانه‌یى پێكوتەی ئەسترازینیكا بڵاوده‌كاته‌وه‌

جیهانی
  • 20-03-2021, 16:55
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنەكان، ده‌ركه‌وت سودەکانی ڤاکسینی ئه‌سترازینیكا لە زیانەکانی زیاترە.


    ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه" ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای بریتانی جێگەی متمانەیە و کاریگەری باشی هه‌یه‌، سودەکانی بۆ به‌كارهێنه‌رانی لە ئەگەری مەترسییەکانی زیاترە". 
    رونیشیكرده‌وه‌، لە ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکانی لیژنەی ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی گشتی ھیچ دەرکەوتەیەک لەسەر مەترسی زیادبونی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ لە ڤاکسینەکە بەدی نەکراوە.


    ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی توێژینەوەکاندا، روبەڕوی چەند حاڵەتێکی دەگمەن و چاوەڕواننەکراو بونەتەوە، زیانه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه‌ بۆ هه‌مو كه‌سێك نیه‌ و ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لەو باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌".
    لە نزیکەوە چاودێری بۆحه‌وت ملیون كەس كردوه‌ كه‌ ڤاكسینی ئەسترازینیکایان وه‌رگرتوه‌ لە وڵاتانی ئەوروپا و لێکۆلینەوەی زیاتریش ئەنجام دەدەن.