چاودێرى-اه‌ع
لیژنه‌ی به‌شدار له گفتوگۆكانی نێوان چین و ئه‌مریكا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەمریکا لە ئالاسکا، لەبەیاننامەیەکدا داوای لە ئیداره‌ی كۆشكی سپی دەکات، سیاسەتەکانی دۆناڵد تره‌مپی، سەرۆکی پێشوی ئه‌مریكا لەسەر پەکین بوه‌ستێنێت و خۆیان لە دروستکردنی قه‌یرانێكی نوێ به‌دوربگرن.
لیژنه‌ی به‌شدار له گفتوگۆكانی نێوان چین و ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ئه‌مریكا كه به‌رامبه‌ر چین ئه‌نجامیداوه په‌یوه‌ندیه‌كانمان به ئاڕاسته‌یه‌كی خراپ‌دا تێپه‌ڕیوه، ئه‌مریكا ده‌ستتێوه‌ردانی له پرسی ناوخۆیی تایوان و ناوچه‌كه كردوه و دژی چین وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كۆشكی سپی سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی پێشوی ئه‌مریكا لەسەر پەکین کۆتایی پێبهێنێت و خۆیان لە دروستکردنی قه‌یرانێكی نوێ بۆ هه‌ردو وڵات به‌دوربگرن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند ساڵی رابردودا بەئاشكرا سیاسەتەکانی ئیدارەی پێشوی ئەمریکا دژە چین بون، زیانی زۆری بەرژەوەندییەکانی چین و پەیوەندییەکانی هه‌ردو وڵات گه‌یاندوه، بۆیه چین ناچارکراوە، بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی، رێوشوێنێکی گونجاو و پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه بگرێتە بەر.