به‌غدا-اه‌ع
مونا غورابى په‌رله‌مانتار ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،داواى بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى كرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگاى زیقار.
غورابى له میان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" هه‌مووان گرنگى پارێزگاى زیقار ده‌زانن چ له ناوخۆ چ هه‌رێمى ،ئه‌و پارێزگایه‌ى كه چه‌ندین قوربانى داوه و مێژوو شاهیدى قوربانیه‌كانیه‌تى به‌تایبه‌ت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد "پرۆژه یاساى بودجه غه‌درێكى زۆرى له‌م پارێزگایه كردووه سه‌بارى هه‌موو بانگه‌وازه‌كان ،وهیچ چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى بۆ نه‌كراوه سه‌ربارى تێكچونى ره‌وشى پارێزگاكاه".
وتیشى"له سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتى یاسایى و ئه‌خلاقیمان ده‌نگ به پرۆژه یاساى بودجه ناده‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو داواكارى هاوڵاتیانى زیقار جێبه‌جێ نه‌كرێت".