لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى:گه‌ڕى مۆڵه‌تپێدان بوه‌ته‌هۆى زه‌ره‌ر و زیانێكى گه‌وره‌ بۆ عێراق

ئابوری
  • 20-03-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،گه‌ڕه‌كانى گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان زیانى گه‌وره‌ به‌عێراق گه‌یاندووه‌،پاماژه‌یشیدا پێویسته‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌گرێبه‌سته‌كان بكرێته‌وه‌.
    ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى وزه‌ گفتوگۆى زۆرى كردووه‌ له‌باره‌ى گه‌ڕه‌كانى گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ولێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عێراق خاوه‌ن كه‌سانێكى زۆرى لێهاتوو و پیشه‌ییه‌ ده‌توانن كاربكه‌ن بۆ ده‌رهێنانى نه‌وت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیادیكردووه‌ كاتێك وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان گرێبه‌ستى كردووه‌،به‌ڵام گه‌ڕه‌كانى گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان سته‌مى له‌گه‌لى عێراق كردووه‌ چونكه‌ كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ ئۆپیك پابه‌ندنه‌بوون"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌وڵه‌ت پابه‌نده‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌به‌خشینى شایسته‌كانى له‌تێچووى ده‌رهێنانه‌كان به‌ڵام كۆمپانیاكان په‌یوه‌ست نین به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى داهاته‌ نه‌وتییه‌كان كه‌عێراق پابه‌ندى بووه‌،چ  حكومه‌ت نه‌وت بفرۆشێت یاخود نا،كۆمپانیاكانى به‌رده‌وامن له‌ده‌رهێنانى نه‌وت،ئه‌مه‌یش زیانى به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت،به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنى په‌تاى كۆرۆنا ولێكه‌وته‌ خراپه‌ ئابوورییه‌كانى