به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیكرد به‌چاودێركردنى ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سیسته‌مى به ئه‌لیكترۆنیكردنى ده‌روازه‌كان له‌مساڵدا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
عومه‌ر وائیلى سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چەندین خاڵی سنوری و دەروازەی نافەرمی هەن زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانە، ئەوانیش چەندین پێشنێازیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران و هێزی پاسەوانی سنور کردووە بۆ راگرتنی ئەو جۆرە دەروازانە.
راشیگه‌یاند"تا ئێستا هیچ کام لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراقدا نییه، چونکە هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وه‌زیرانى عێراقی جێبەجێنەکردوە، هاوکات هیچ وەڵامیکیشان نەداوەتەوە سەبارەت بە پێشنیازی کردنەوەی ئۆفیس و بەستنەوەی ئەو دەروازانە بە بەغدا.
وائیلى باسی لەوەشکرد، ئەو بابەتە لەسەر رەزامەندی هەرێم وەستاوە بۆ ئەوەی دەستەی دەروازەکانی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بەسەر دەروازەکانی هەرێمدا.
وتیشی، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت کاری دەروازە سنوریەکان ٢٤ کاتژمێریی بێت، لە رێگەی کامێراوە چاودێری دەکرێت و لیژنەکانیش بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام بەدواداچوون دەکەن.
وائیلی ئەوەشی ئاشکراکرد، زۆربەی داهاتەکان لە دەروازە سنورییە ئاوییەکانەوە دەست دەکەوێت.