به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى یاڵاى دادوه‌رى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،رونكردنه‌وه‌یه‌كى له باره‌ى راگرتنى ئیبراهیم سومه‌یده‌عى شرۆڤه‌كارى سیاسى بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئیبراهیم سومه‌یده‌عی شرۆڤەکار و چاودێری سیاسی كردوه، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به دەسەڵاتدارانی وڵات به شێوه‌یه‌كی
ئاشكرا".
بە گوێرەی ماده‌ی 226 له یاسایی سزادانی عێراقی،" هەر كه‌سێك سوكایه‌تی به ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات بكات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سزای زیندانکردنی به‌سه‌ردا دەسپێنرێت".
وتیشى دواى ته‌واوبوونى پشووى فه‌رمى راده‌ستى دادگا ده‌كرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوبراو".