به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دوا پێشهاته‌كانى 2021 رونده‌كاته‌وه پێش دهندگدان و دانیشتنى په‌رله‌مان.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" بودجه چه‌ندین وتوێژى له‌باره‌وه كراوه ،رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى هه‌ندێك له گرێبه‌سته‌كان وگۆڕانكارى هه‌یه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نجانه سه‌ربارى دامه‌زراندنى خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان.
سه‌فار وتیشى"كورتهێنان له بودجه‌دا گه‌یشتوه‌ته 28 ترلیۆن دینار ته‌مویل ده‌كرێت به‌نرخى نه‌وتى ئێستا كه له بازاره‌كاندا هه‌یه"، رونیشیكرده‌وه هیچ قه‌رزێك له بودجه‌ى2021 نیه و به‌ڵام دانه‌وه‌ى قه‌رزه كۆنه‌كان هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لایه‌نه سیاسیه‌كان و شاندى هه‌رێم رێكه‌وتن له‌سه‌ر بڕگه‌ى 11ى بودجه ،برگهكهش ئه‌وه‌یه هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكات له‌و بڕه‌ش شایسته داراییه‌كانى ده‌رهێنان و گواستنه‌و و به‌كارهێنانى ناوخۆ وپاره‌ى پترۆدۆلار ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت له 250 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر نه‌بێت راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ند بكرێت له‌گه‌ڵ له 50% داهاتى ناوخۆ".