به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،تیمه ته‌ندروستییه‌كان ڕاسپارد به‌سه‌پاندنى پێبژاردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پرسه داده‌نێن وبه‌له‌كێشى دادگایان بكات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڵاویكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رپرسیارێتى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى خسته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى پرسه داده‌نێن وڕێنمایشى داوه‌ته تیمه ته‌ندروستییه‌كان سزاى پێبژاردن بسه‌پێنن وئه‌و كه‌سانه به‌له‌كێشى دادگا بكه‌ن به‌پێى یاساى ته‌ندروستى گشتى".
پێشووتریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى ڕۆژانه‌ى كۆرۆناى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 5258 توشبوو بووه،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 4237 حاڵه‌ته ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 41 حاڵه‌ته"