سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ بۆ سبه‌ى شه‌ممه‌ دواخست

سیاسی
  • 19-03-2021, 23:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،بڕیاریدا سبه‌ى شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى بدرێت.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"به‌هۆى به‌رده‌وامى گفتوگۆكانى نێوان په‌رله‌مانتاران ولیژنه‌ى دارایی به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى ورده‌كارییه‌كان وچاپكردنى كۆتایی،سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیاریدا دانیشتنه‌كه‌ سبه‌ى كاتژمێر ده‌ى به‌یانى بكرێت".
    وتیشى"كۆپى كۆتایی پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى له‌كاتى ته‌واوبوونى له‌لیژنه‌ى دارایی ئاڕاسته‌ى هه‌مووان ده‌كرێت".