به‌غدا-اه‌ع
هیشام سوهێل ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند واده‌ى سازكردنى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه كاتژمێر ده‌ى شه‌وى ئه‌مڕۆ ده‌بێت.
پێشووتریش فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند،له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى(11)ى تایبه‌ت به‌پشكى هه‌رێم له‌بوودجه ڕێككه‌وتوون".
به‌شار كیكى په‌رله‌مانتارى پارتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى دیكه له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى(11)ى یاساى بوودجه گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن".
وتیشى"ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى 11 به‌ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ند وهه‌رێم بوو له‌سه‌رهه‌مان مادده‌ى یان ئه‌و پێشنیاره‌ى فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌شیان كردووه له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى هه‌مووو لێكه‌وته‌كانى له‌ڕووى تێچوو له‌بوارى به‌رهه‌مهێنان وگواستنه‌وه وپترۆدۆلار وبه‌كاربردنى نێوخۆیی".
ئاماژه‌یشیدا"پێشنیاره‌كه بریتییه له‌وه‌ى هه‌رێم 460هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ڕاده‌ستبكان"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى فیدڕاڵى ڕ‌ازى نابێت به‌ده‌ستكاریكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى پێشووتر ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم".