به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پێشنیاره‌كانى بوودجه‌ى 2021 بڵاوده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ههڵاوێردكراون به‌دامه‌زراندنى ئه‌و كه‌سانه‌ى یاساى پیشه پزیشكییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ یاسای ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان"،وهه‌روه‌ها هه‌ر دامه‌زراندن وگرێبهستێك له‌فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
لهبڕگهكاندا هاتووه ڕاگرتنى دامه‌زراندن له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ولایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان،وگواستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى دامهزراندنهكانى ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ژماركردنى ماوه‌ى گرێبه‌ست بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانه‌ى ده‌خرێنه سه‌ر ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی به‌خزمه‌تى كردارى به‌مه‌به‌ستى پاداشت وپله به‌رزكردنه‌وه وخانهنشینى"،یه‌كێكى تر لهپێشنیارهكانى ڕه‌شنووسى بوودجه پێش دانیشتنى ده‌نگدان ئه‌وه‌یه،ده‌بێت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆ بۆ وانه‌بێژانى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره(59)ى ساڵى 2020 ده‌ربكات".
لهپێشنیارهكانیش هاتووه دانه‌مه‌زراندنى هیچ ئۆستێكى باڵا(به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ره‌و سه‌ره‌وه)ئه‌گه‌ر هات وپله‌ى دامه‌زراندنى نه‌بوو له‌یاساى وه‌زاره‌ت یان لایه‌نى ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ت،له‌گه‌ڵ پابه‌ندكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌پێشكه‌شكردنى داتاى ڕاژه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران لهپێكهاتهكانى هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تى دارایی فیدڕاڵى".
لهپێشنیارهكانیش هاتووه،هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناخۆ پابه‌ند ده‌بن بهگواستنهوهى پله باڵاكان لهههڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆ ڕاژه‌ى شارستانى هه‌مان وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر خوازیار بوون،وڕاگرتنى گواستنه‌وه وتهنسیبكردن له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی ووهزارهتهكان،جگه له‌حاڵه‌ته زۆر پێویسته‌كان نه‌بێت".
لهپێشنیارهكانى ڕه‌شنووسى بوودجه پێش دانیشتنى ده‌نگدان كاراكردنه‌وه‌ى باجى كرێى كاره‌بایش زیادكراوه".