پارتى:له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى(11)ى تایبه‌ت به‌پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌ ڕێككه‌وتن كرا

سیاسی
  • 19-03-2021, 18:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا

    و:سۆما جاف

    فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رٍایگه‌یاند،له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى(11)ى تایبه‌ت به‌پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌ ڕێككه‌وتوون".
    به‌شار كیكى په‌رله‌مانتارى پارتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى(11)ى یاساى بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ ڕێككه‌وتن".
    وتیشى"ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى مادده‌ى 11 به‌ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ند وهه‌رێم بوو له‌سه‌رهه‌مان مادده‌ى یان ئه‌و پێشنیاره‌ى فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌شیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى هه‌مووو لێكه‌وته‌كانى له‌ڕووى تێچوو له‌بوارى به‌رهه‌مهێنان وگواستنه‌وه‌ وپترۆدۆلار وبه‌كاربردنى نێوخۆیی".
    ئاماژه‌یشیدا"پێشنیاره‌كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى هه‌رێم 460هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستبكان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى فیدڕاڵى ڕازى نابێت به‌ده‌ستكاریكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى پێشووتر ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم".
    پێشووتریش شاندى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان وله‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌ له‌باره‌ى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى بوودجه‌.