كۆكردنه‌وه‌ى واژۆى نوێنه‌رایه‌تى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌نۆى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو

سیاسی
  • 19-03-2021, 17:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن شاكر كه‌عبى سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌درى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،واژۆى نوێنه‌رانى كۆكرده‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نۆى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتووى ئه‌مساڵ.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌درى نوێنه‌رایه‌تى واژۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆكردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ 9 / 10ى ئه‌مساڵ،واته‌ پێش یه‌ك ڕۆژ له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان".
    پێشووتریش،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ده‌نگیدا له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بۆ ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو.