به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى سه‌نه‌دى نیشتمانى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد ئاڕاسته‌یه‌كى په‌رله‌مانى هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار وجێگیركردنى چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌بوودجه‌دا.
فالح خه‌زعه‌لى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سه‌نه‌دى نیشتمانى نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى دیكه له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ، ڕایگه‌یاند "نزیكه‌ى 300هه‌زار گرێبه‌ست له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌ن له‌گه‌ڵ وانه‌بێژان وئه‌وانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان له‌حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه وپابه‌ندییه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌ته‌واوكردنى زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار پرۆژه"،ڕوونیشیكرده‌وه"چه‌ندین سه‌رنج وتێبینى گرنگ هه‌ن ده‌بێت له‌بوودجه‌دا ڕه‌چاو بكرێن".
خه‌زعه‌لى دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و جێگیركردنى له‌نێویشیاندا نرخى دۆلار وفشارخستنه سه‌ر حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نرخى دۆلار چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر هاوڵاتى".